کۆبوونەوەی ترەمپ و محەمەد بن سەلمان دەستیپێکرد

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2256 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن پێشوازیکرد لە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە.

 شازادەی جێنشینی سعودیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێکی فەرمی لە وەڵامی بانگهێشتێکی ترەمپدا گەیشتە ئەمریکا.

 لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی شاهانەی سعودیە ڕایگەیاند، لە سەردانەکەدا شازادە محەمەد بن سەلمان لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردنیان دەکات لەگەڵ پرسگەلێک کە جێی سەرنجی هاوبەشن.
ئ.ح