شاره‌زایه‌كى فه‌له‌كناسى یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زان ئاشكراده‌كات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شارەزایەکی بواری فەلەک‌و کەشناسی ڕایگەیاندوە، یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبان، مانگی ڕەمەزان‌و جەژنی ڕەمەزان به‌حساباتی فەلەکی دیاریکراون، به‌گوێره‌ى ئەو حساباتەش مانگی ڕەمەزان 30 ڕۆژ دەبێت.


سیروان ساڵح شارەزای فەلەک‌و کەشناسیی، ڕونکردنەوەی لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبان، مانگی ڕەمەزانی پیرۆزو یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بڵاوکردەوە.

به‌گوێره‌ى ئەو حساباتە فەلەکییانەی کە ئەنجامدراون‌و ئه‌و شاره‌زا فه‌له‌كناسیه‌ ڕونیكردوه‌ته‌وه‌، مانگی ڕەجەب 30 ڕۆژ دەبێت‌و مانگی ڕەمەزانیش هەر 30 ڕۆژ دەبێت.

ئه‌وه‌شى وتوه‌، " ڕۆژی سێشەممە 20ى ئه‌م مانگه‌، یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبان دەبێت‌و 30 ڕۆژیش دەخایەنێت، چونکە لەکۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان (29ی شەعبان) کە دەکاتە 17ى ئه‌م مانگه‌، خۆرو مانگ پێکەوە ئاوادەبن‌و بینینی مانگ زەحمەت دەبێت، هه‌ربۆیه‌ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەکەوێتە ڕۆژی پێنجشەممە كه‌ ده‌كاته‌ 19ى 2ى 2026و مانگى ڕه‌مه‌زانى ئه‌مساڵیش، 30 ڕۆژ ده‌بێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، ڕۆژی چوارشەممە 18ى 3ى 2026، (كه‌ ده‌كاته‌ 29ی ڕەمەزان) مانگ پێش خۆر ئاوا دەبێت‌و نابینرێت، بۆیە پێنجشەممە دەبێتە 30مین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان‌و بەمەش ڕۆژی هەینی 20ى 3ى 2026، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.

بەپەلە