شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگادار له‌كه‌یسى گیراوانى لاله‌زار، تائێستا 76 گیراوى ئه‌و كه‌یسه له‌گرتوخانه‌ى ئاسایشدان، ده‌شڵێن، "ئه‌مڕۆ 17 كه‌سیان ئازادكراون‌و له‌وانه‌ش كه‌سانى نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى‌و پۆڵادى براى هه‌ن".
به‌وته‌ى ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه، "له‌ئێستادا 76 كه‌س لهگیراوانى لاله‌زار لهزیندانهكانى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمن له‌سلێمانى، ئاسایش ئه‌مڕۆ 17 کەسى لێ ئازادكردون، بڕیاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن دادوەری لێکۆڵینەوەوه دراوه‌و ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە".
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیانكرده‌وه، "كاتێك ده‌ڵێین 76 گیراوى لاله‌زار لهزیندانهكانى ئاسایشن، ئه‌مه جگه له‌لاهور شێخ جه‌نگى‌و ئه‌و 11 كه‌سه‌ى دیكه كه دوێنێ برانه به‌رده‌م دادگا".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كانى شارپرێس، "بڕیاروایە لهماوەکانی داهاتودا لاهور شێخ جه‌نگى‌و 11 كه‌سه‌كه‌ى دیكه، لێکۆڵینەوەکانیان تەواوبێتو هەرکامیان لەئەنجامی لێکۆڵینەوە بێ‌تاوان بێت، ڕاسته‌وخۆ په‌ڕاوه‌كه‌ى دادهخرێتو ئازاد ده‌کرێت".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، له‌ناو ئه‌و 17 كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ ئازادكراون، پاسەوانێكى تایبەتی لاهور شێخ جەنگی به‌ناوى (سه‌باح)و شۆفێرێكیشى به‌ناوى (بەکر)، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ى پۆڵاد شێخ جه‌نگى به‌ناوى (عومەر) ئازادكراون.
