شارپرێس:
حكومه‌تى هه‌رێم ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌یه‌كى نێوان هه‌ڵسوڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا لهعێراقو مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى ئاشكراكردوه، ده‌ڵێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئهمریكاو حكومه‌تى هه‌رێمیش جهختیانكردوهتهوه، كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق، ده‌بێت ڕێز لەقەوارەی دەستوریی‌و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان بگرێت له‌گه‌ڵ دابینکردنی ماف‌و شایستە داراییەکانی، ئه‌وه‌ش هاتوه، جه‌ختكراوه‌ته‌وه ده‌بێت حكومه‌تى عێراق بەردەوامبێت له‌ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەهەردوو موچەى مانگەکانی 11و 12ی ساڵی ڕابردوه‌وه.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم وردهكاریىو ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌یه‌كى نێوان مەسرور بارزانی سەرۆک وه‌زیرانى ههرێمو جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق ئاشكراكردوهو ده‌ڵێت، "ئهمریكاو هه‌رێم جهختیانكردوهتهوه له‌سه‌ر پێویستیی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم‌و موچە نهدراوهكانى مانگى 11و 12ی ساڵی ڕابردوش".
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ى نێوان بارزانى‌و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا كه وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمریکا-یش ئامادەیبوه، هاریس وتویهتى، "وڵاته‌كه‌م پشتیوانیی لههەرێمى كوردستان‌و بەتایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لەکەرتە جۆراوجۆرەکاندا دهكاتو هەرێمیش وه‌ك هاوبەش‌و هاوپەیمانێکی بەهێزو گرنگی خۆى لەناوچەکەدا ته‌ماشا ده‌كات".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش هاتوه، "هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکاو مه‌سرور بارزانى، هەردولا جهختیانكردوهتهوه له‌سه‌ر گرنگیی ڕێزگرتن لەقەوارەی دەستوریی‌و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دابینکردنی ماف‌و شایستە داراییەکانیو بەردەوامیی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، بەهەردوو موچەی مانگەکانی 11و 12ی ساڵی ڕابردوەشهوە".
