شارپرێس:
به‌گوێره‌ى دوو سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ، سوپاى سوریا، ئاماده‌كاریى شه‌ڕێكى گه‌وره‌ى دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕاگه‌یاند، داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات، له‌ده‌وروبه‌رى بنكه‌و باره‌گاكانى هه‌سه‌ده له‌دێرحافر دوربكه‌ونه‌وه، له‌په‌یامێكیشدا بۆ هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "داواتان لێده‌كه‌ین، به‌بێ شه‌ڕ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى فورات بكشێنه‌وه".
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى‌و ئاڕتى ڕوسى بڵاویانكردوه‌ته‌وه، سوپاى سوریا، دێرحافرى وەک ناوچەى سەربازیى ڕاگەیاندوه‌و داواش لەهەسەدە دەکەن بۆ ڕۆژهەڵاتى فوڕات بکشێنەوە.
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه ڕاگه‌یه‌نراوێكى سوپاى سوریایان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و كه هه‌سه‌ده تۆمه‌تبار ده‌كات به‌له‌خۆگرتنى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌و پاشماوه‌كانى ڕ‌ژێمى له‌ناوچوى به‌عس، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر هه‌سه‌ده هه‌ردوو ئه‌و تۆمه‌ته‌ى به‌توندى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به‌په‌لاماره‌كانیان نوسیویانه، "دێرحافر له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه بوه‌ته مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر هێزه‌كانمان، به‌هۆى به‌رده‌وام بۆردومانكردنمان‌و هه‌ڵدانى درۆنى خۆكوژ".
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، "دێرحافر ناوچه‌ى سورى سه‌ربازییه‌و به‌ناوچه‌یه‌كى داخراو داده‌نرێت، هه‌ربۆیه داواده‌كه‌ین، هاوڵاتیانى سڤیل له‌نزیك بنكه‌و باره‌گاكانى هه‌سه‌ده دوربكه‌ونه‌وه".
هه‌روه‌ك له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا په‌یامێك ئاراسته‌ى هه‌سه‌ده كراوه‌و ده‌ڵێت، "پێویستە هەموو هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌دێرحافر-ه‌وه بەرەو ڕۆژهەڵاتی فورات بکشێنەوەو ژیانیان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستمان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ئەوەی دێرحافر بخه‌ینه ژێر كۆنترۆڵى خۆمانه‌وه".
