هۆكاری دورخستنەوەی مەلا بەختیار لەكاندیدبونی بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار ئاشكرادەكرێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 14712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەکۆی زیاتر لە 80 کەس کە خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار کاندیدکردبوو، 70یان بەهۆی مەرجە یاسایی‌و دەستورییەکانەوە ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌و ئێستا تەنها 11 کاندید لەکێبڕکێکەدا ماونەتەوە، نوسینگەی مەلا بەختیار-یش هۆکاری دورخستنەوەی مەلا بەختیارى لەكاندیدبونی بۆ سەرۆك كۆمار ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "تانە لەبڕیارەكە دەدەین".


سەرچاوەیەک لەنوسینگەی مەلا بەختیار سیاسەتمەداری کورد، ئاشكرایكردوه‌، "دوو كێشە بۆ دورخستنەوەی كاندیدبونی مەلا بەختیار هەبون، یه‌كه‌میان بڕوانامەو ئه‌وى دیكه‌ش ڕەگەزنامەی دایكی بوە".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "تانە لەبڕیاری دورخستنەوەی کاندیدبونی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدەین‌و هەوڵەکانیشمان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دوو کێشەیە دەستپێکردوەو لەچەند ڕۆژی داهاتودا کاری پێویستی بۆ دەکەین".

ئه‌و سەرچاوەیە باسی لەوەشکردوه‌، تاوه‌كو ڕۆژی یەکشەممەی هه‌فته‌ى داهاتوو، مۆڵەتیان لەبەردەستە بۆ پێشکەشکردنی تانە لەو بڕیارە.

بەپەلە