لە شاری قامیشلۆ پێشانگای كتێب كرایەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

  

شارپرێس- كەنداڵ جودی
 هەشتەمین پێشانگای كتێبی شەهید هێرێكۆل لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان بە بەشداری 54 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە و  ئەدەبی دەستی پێكرد.

پێشانگای كتێب لەلایەن دەستەی ڕۆشنبیری ئیدارەی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەستەی ڕۆشنبیری كانتۆنی جزیرەوە ڕێكدەخرێت.

لە پێشانگاكەدا زیاتر لە 143 هەزار كتێب  بە زمانەكانی كوردی (كورمانجی، سۆرانی)، عەرەبی، توركی، ئینگلیزی، ڕووسی، فەرەنسی، سریانی، ئەرمەنی و ئەڵمانی خراونەتەڕوو.

 ئەمساڵ لە سەدا ٤٥ی ئەو كتێبانەی پێشكەش دەكرێن بە زمانی كوردین.

لەلایەكی دیكەوە 54 دەزگای چاپ و كتێبخانە و ناوەند و دەزگای ئەدەبی ناوخۆیی، كوردی، سوریا و لوبنان، عێراق، بەلجیكا، بەریتانیا، میسر، كوەیت و ئیمارات بەشدارییان لە پێشانگاكەدا كرد و تا 22ی ئۆكتۆبەر بەردەوام دەبێت.

جگە لە پێشكەشكردنی كتێب، سیمیناری زانستی و ئێوارەی هونەریش بەڕێوەدەچێت.