نەتەوە یەكگرتووەكان داوای بەشداری هاووڵاتیان لە دەنگدان دەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 122 جار خوێندراوه‌ته‌وه



نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەدات بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.

محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق لە پەیامێكدا داوایكردووە، خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕۆژانی هەینی و یەكشەممە دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان، تاوەكو ئەو مافەی خۆیان دەستەبەر بكەن و نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمانی داهاتوو هەڵبژێرن.

دەشڵێت "هەڵبژاردن دیموكراسی بە‌‌‌هێزتر دەكات و بیرۆكەی نوێ دەخاتە ناو دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ وەڵامدانەوەی نیگەرانییەكانی خەڵك. ئەم هەڵبژاردنە زۆر پێویستە، هەڵبژاردنەكان بڕگەیەكی گرنگن لە بەڕێوەبردنی هەرێمەكەدا."

هەروەها نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت"یۆنامی لە ڕێگەی شارەزایان و تیمی تەكنیكی و هەڵبژاردنەكانییەوە هاوكاری كۆمسیۆن دەكات‌و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانیش چاودێریی پڕۆسەكە دەكەن‌و  هیوادارین هەڵبژاردن لە 18 و 20ـی تشرینی یەكەم بە سەركەوتوویی بەڕێوە بچێت."