لیستی یەکگرتوو: پێشێلکاری لەهەڵەبجە کراوەو ئەنجامەکان ئیمزا ناکەین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لەپارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، ئەمڕۆ لەدەنگدانی تایبەت لە بازنەی هەڵەبجە پێشێلکاری کراوە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ناچارکراون وێنەی دەنگەکانیان بگرن، بۆیە ئیمزا لەسەر ئەنجامەکەی ناکەین. 

کاوە عەلی سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویداوە، لە دەنگدانی گشتیی دووبارە ببێتەوە کۆی پڕۆسەکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

 کاوە عەلی، دەشڵێت: "بەهۆی ساختەکاری ئیمزا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەت لە بازنەی هەڵەبجە ناکەین".


وتیشی، پێشێلکاری کراوە و سکاڵامان تۆمار کردووە، فشار لە دەنگدەران کراوە وێنەی دەنگەکانیان بگرن، لەبەرامبەر وێنەی دەنگدان بە لایەنێکی دیاریکراو بڕێک پارە دراوە بە دەنگدەران، بۆیە  پێویستە کۆمیسیۆن قردێلەی سوور لە سندووقەکانی بازنەی هەڵەبجە بدات.