لەبنکەیەکی دەنگدان چاودێرێکی یەکگرتوو بەلێدان دەکرێتەدەرەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1792 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەیانی ئەمڕۆ لەبنکەیەکی دەنگدان لەهەڵەبجە گرژی و ئاڵۆزی لەسەر بردنەژوورەوەی مۆبایل درووستبوو.

بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی چاودێرێکی سەر  بە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بنکەیەکی دەنگدان لەهەڵەبجە بە قسەی نەشیاوو لێدان دەکرێتەدەرەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسەی چاودێرەکەی یەکگرتووی کردووەتە دەرەوە ئەفسەرێکی سەر بە یەکێتییە.

هاوکات جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا   وتی، ڕێگا بەبردنە ژوورەوەی مۆبایل دراوە و پێشێلکاری بەرامبەر نوێنەری لایەکان کراوە.