رۆژئاوای كوردستان بۆ هاوكاری ئاوارەكانی لوبنان داوای هاوكاری نێودەوڵەتی دەكات

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، داوای لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد، پشتیوانی لەو كەسانە بكەن كە لە شەڕی لوبنان هەڵدێن.

تاكو ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە لوبنانەوە پەنایان بۆ ناوچەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان بردووە، گەیشتووەتە 19613 كەسی و لە نێویاندا هاوڵاتی لوبنانیش هەن.

یاسر سلێمان، جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی دیموكراتی گەلان، داوای لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتووەكان كرد “دەستی هاوكاری درێژ بكەن بۆ هاوكاریكردن و پاڵپشتی ئاوارەكان”.

یاسر سلێمان بۆ ئاژانسی نۆڕس پرێس دەڵێت، رۆژئاوای كوردستان كاریگەری شەڕی ناوچەكەی لەسەرە، بەتایبەتی كە ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەرانی سوری لە لوبنانەوە دەكەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان.

دەشڵێت، گەمارۆ بەسەر ئەو ناوچەیەدا سەپێنراوە، و تواناكان سنوردارن تەنانەت لە رێگای رێكخراوە ناحكومییەكانیش ناتوانن هاوكاری پێویستی ئاوارەكان بكەن.