شارپرێس:
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى موچه ڕاگه‌یاند، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سبه‌ینێ پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى ناوخۆ ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان، به‌ڵام موچه‌یان پێ‌نادرێت تاوه‌كو دوو ڕۆژ دواى كۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردنى گشتیش.
به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژدا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و هێزه ئه‌منیه‌كان دابه‌شده‌كات‌و موچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان خراوه‌ته دوو ڕۆژ دواى كۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانده‌كرا ئێوه‌ى ئه‌مڕۆ موچه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان دابه‌شبكرێت یان سبه‌ینێ هه‌ینى، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى ئه‌و هێزانه، موچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش دواخراوه بۆ دواى كۆتاییهاتنى ده‌نگدان.
به‌گوێره‌ى خشته‌كه، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه كه ده‌نگدانى گشتیه، ده‌وام له‌هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌گیرێت‌و له‌و ڕۆژه‌شدا دابه‌شكردنى موچه ده‌وه‌ستێت.