کۆمسیۆن لەبارەی خوێندنەوەی پەنجەمۆر ڕونکردنەوەیدا

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 709 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

وتەبێژى کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنێت، دەنگدەر لە ڕۆژى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەگەر پەنجە مۆرى نەیخوێندەوە، ئەوا ناتوانێت دەنگ بدات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاى فەرمى یەکێتى ڕاگەیاندووە، کۆمسیۆن ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە هەر دەنگدەرێک ئەگەر پەنجەمۆری نەیخوێنێتەوە دەتوانێت بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکات.

غەلاى وتیشى: بۆ هیچ کەناڵێکی راگەیاندن لێدوانی لەو جۆرەمان نەداوە، کە گوایە دەڵێن لەکاتی هەبوونی کێشە لەپەنجەمۆردا بەهەبوونی کارتی بایۆمەتری و بونی ناویان لە لیستی دەنگدەران دەتوانن دەنگ بدەن و هەموو ئەو جۆرە هەواڵانە دورە لەڕاستیەوە.

سبەینێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و لە رۆژی 20ى مانگ، دەنگدانی گشتی ئەنجامدەدرێت.