دەستەی پەخشی ئیسرائیل: سینوار كوژرا

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویكردەوە سینوار كوژراوە.

سەرچاوەیەكی سەربازی بە دەستەی پەخشی ئیسرائیلی راگەیاند كە سینوار سەرۆكی حەماس و داواكراوی ئیسرائیل كوژراوە.

وەزیرێكی ئیسرائیلی لە پۆستێكدا دەڵێت سەركردەی حەماس یەحیا سینوار كۆتاییهاتووە و ئەمە داخستنی حیساباتە و پەیامێكە بۆ هەموو چەكدارەكان لە هەر شوێنێك بن پێیان دەگەین.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاریی دوو كاربەدەستی ئەمریكییەوە بڵاویكردەوە ئیسرائیل ئاگاداری ئەمریكای كردووە ئەگەری كوژرانی سینوار هەیە.

لەلایەكی دیكەوە كەناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە ئەو چەند وێنەیەی تەرمێك بڵاوبوونەوە دەگوترێت هی سینوارە و لەرەفەح تەرمەكە دۆزراوەتەوە.

هەندێك سەرچاوە دەڵێن سینوار لەپێكدادانێكدا لە ناوچەی رەفەح لەنێوان چەكدارەكان و سوپای ئیسرائیل كوژراوە.

هاوکات كەناڵی 12ی ئیسرائیلیش بڵاویكردەوە تەواوی ئەو پشكنینانەی كراون ئاماژە بەوە دەكەن سینوار كوژراوە.

هاوكات كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە سینوار لە رەفەح كوژراوە.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكات ئیسرائیل وڵاتانی ناوچەكەی لە كوژرانی سینوار ئاگاداركردووە.