شارپرێس
بەپێى نوێترین ئامار لە دەستپێکى جەنگى حەماس و ئیسرائیلەوە تائێستا زیاتر لە 42 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 99 هەزار کەسیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندرووستی غەززە بڵاویکردەوە، بە هۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 29 كەس لە غەززە كوژراون و 93ی دیكەش بریندار بوون.
وەک وەزارەتى تەندروستى غەززە ئاماژەى پێکردووە، تا ئێستا 42 هەزار و 438 هاوڵاتیی لە غەززە كوژراون، ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 99 هەزار و 246 كەس.
ڕۆژى 7ى ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشى کردە سەر ئیسرائیل و جەنگ هەڵگیرسا و لەوکاتەوە تائێستا ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆسەر کەرتى غەززە.