ئەگەری کوژرانی ڕێبەری هێزە چەکدارەکانی غەززە هەیە

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 967 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ڕۆژی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە یەحیا سینوار، سەرۆکی حەماس لە هەڵکوتانە سەر جەبەلیا لەباکووری غەززە کوژرابێت.

 وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت“ئەگەری ئەوە هەیە کە سینوار سەرۆکی حەماس لەناوچووبێت لەهێرشێکی سوپای ئیسرائیل لەباکووری کەرتی غەززە، بەڵام لەم قۆناغەدا ناتوانرێت مردنی سینوار پشتڕاست بکرێتەوە".

 سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ئێمە لەگەڵ دەزگای شاباک بەدواداچوون بۆ ئەگەری کوژرانی سینوار لەکاتی چالاکییەکانی سوپا لە غەززە دەکەین.

 لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتی چالاکییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە  سێ ئامانج لەناوبراون، ئەگەری هەیە یەکێک لەوان سینوار بێت، بەڵام لەم قۆناغەدا ناتوانرێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ناسنامەی بەئامانجگیراوەکان پشتڕاست بکرێتەوە.