زۆرینەی کارەکانی سەرژمێری گشتی تەواوبووە

عیراق

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس

وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕاى ئەوەى ئەنجامدانى سەرژمێرى لە هەرێم دواکەوتووە، بەڵام 90%ی کارەکانی پەیوەست بە سەرژمێری گشتی تەواوبووە و لەکاتی خۆیدا پڕۆسەکە ئەنجامدەدرێت.

عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، کارەکانی سەرژمێری گشتی بەرەوپێشچوونی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە و کارە مەیدانییەکان لە مانگی ئەیلولەوە دەستیانپێکردووە کە ئەمەش وادەکات سەرژمێریەکە لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، بە ھۆکاری تەکنیکی کارەکانی سەرژمێری گشتی لە ھەرێمی کوردستان  کەمێک درەنگ کەوتوون، بەڵام بە گشتی 90%ی کارەکان تەواوبوون.

وەزارەتى پلاندانانى عێراق چەند مانگێکە سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانى سەرژمێرى گشتى لە رۆژی 20ی مانگی داھاتوو.