ئێران رونكردنەوە لەسەر بەهێزكردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل دەدات

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1091 جار خوێندراوه‌ته‌وه



عەزیز ناسر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران لەبارەی جێگیركردنی سیستمی THAAD لەلایەن ئەمریكاوە بۆ بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل، لێدوانێكی دا و بە "بەشێك لە شەڕی دەروونی" وەسفكرد.

ناسر زادە لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە كە ئەو سیستەمە نوێ نییە و هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر توانا سەربازییەكانی ئێران ناكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێمە دۆخەكە هەڵدەسەنگێنین، لەگەڵ جێگیركردنی ئەم سیستەمەشدا تووشی كێشە نابین".

یەكشەممەی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن جێگیركردنی سیستەمی THAADی لە ئیسرائیل بۆ بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیا ڕاگەیاند، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەكان لەگەڵ ئێران دوای هێرشە مووشەكی بالیستیكەكان بۆ سەر ئیسرائیل.