لە هەڵەبجە گرژی لە بنكەیەکی دەنگدان دروستبووە و كۆمسیۆنیش بەدواداچوون دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 341 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدان لە هەڵەبجە لەسەر بردنەوەی ژوورەوەی مۆبایل گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا.

 عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تائێستا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.

 سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەڵێت،پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تائێستا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و بردنە ژوورەوەی مۆبایلیش  بۆ نێو وێستگەی دەنگدان قەدەغەیە و بەدواداچوونیش بۆ گرژییەكانی ئەم بەیانیەی هەڵەبجە دەكەن لە بنكەیەكی دەنگدان.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد مەحاڵە ساختەكاری بكرێت.