سوپای ئیسرائیل كوشتنی بەرپرسێكی حزبوڵای راگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی هەڵمەتی بۆ سەر نزیكەی 150 ئامانج لە غەززە و قوڵایی لوبنان ئەنجامداوە و چەكدار و كۆگاكانی كردۆتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سوپای ئیسرائیل محەمەد حوسێن ڕەمال، فەرماندەی قەزای تەیبەی حزبوڵای لوبنانیان كوشتووە.

دەشڵێت "لە هەمان كاتدا هێزەكانی فیرقەی 36 و 91 لە ناوچەی باشووری لوبنان بەردەوام بوون لە ئۆپەراسیۆنەكانیان، و ئەو هێزانە چەك و كەرەستەی سەربازی زۆریان دۆزیوەتەوە".