عەلی حەمە ساڵح: کاندیدێکمان ڕفێندراوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1318 جار خوێندراوه‌ته‌وه


عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیستی هەڵوێست ئاشکرایکردووە "مامۆستا عەزیز، کاندیدی هەڵوێست لە پێنجوێن لەلایەن یەکێتییەوە ڕفێندراوە و لەژێر هەڕەشەدا ڤیدیۆی پێ تۆمار کراوە."

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیستی هەڵوێست لەهەژماری خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لەلایەن یەکێتییەوە، مامۆستا عەزیز، کاندیدی هەڵوێست لە پێنجوێن ڕفێندراوە و لەژێر هەڕەشەدا ڤیدیۆی پێ تۆمار کراوە." 

بەپێی تۆمارێکی عەلی حەمە ساڵح کچی ئەو کاندیدە دەڵێت: " من کچی مامۆستا عەزیزم، ئەمشەو لە سلێمانی یەکێتی بەزۆر باوکمیان لە ماڵ بردووە و هەڕەشەیان لێ کردووە، لەژێر چەکدا دۆسییەیان بۆ کردووەتەوە، دەڵێن ئەگەر لە هەڵبژاردن نەکشێتەوە، دەیکوژن و هەڕەشە لە منداڵەکانی دەکەن."