ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل کوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە پشتڕاست کردەوە، دواتر وردەکاریی دۆزینەوە و پڕۆسەی کوشتن و ناسینەوەی تەرمەکەی هەنگاو بە هەنگاو ئاشکرا کرد بەمشێوەیەی خوارەوە:
1. بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل: سەرەتا بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن وتەبێژی سوپای ئیسرائیل و شاباکەوە بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتبوو کە “سەربازانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە سێ ئامانجیان لەناوبردووە”.
2. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەزانیاریی هەواڵگریەیی شاباک و دەزگای هەواڵگریی کراوە، کە ناوچە گوماناوییەکانیان دەستنیشان کردووە کە ڕەنگە سەرکردەکانی بزووتنەوەی بزووتنەوەیان تێدا بێت.
3. ئۆپەراسیۆنی سەربازیی: هێزێک لە لیوای 828 کۆمەڵێک چەکداری لە باڵەخانەیەکدا کردە ئامانج، و شەرەِ تەقە دەستی پێکرد. کاتێک هێزەکە چووەتە ناو باڵەخانەکەوە، تەرمێک دۆزراوەتەوە کە لە سینوار دەچێت.
4. وردەکاری دۆزینەوەی تەرمەکە: بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەو باڵەخانەیەی کە سینواری تێیدا نیشتەجێ بووە گەمارۆدراوە، هەروەها چاکەتێکی سەربازی پڕ لە نارنجۆک لەسەر تەرمەکە دۆزراوەتەوە.
5. شوێنی تەرمەکە: کەناڵی 14ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە تەرمەکە لە تەل ئەلسوڵتان لە ڕەفەح دۆزرایەوە، هەروەها ئەو فیشەکەی کە سینواری کوشتووە ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ تەقێنراوە.
6. ناساندنی تەرمەکە: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەکارهێنرا بۆ ناسینەوەی تەرمەکە پێش گەیشتنی سەربازەکان، هەروەک لێکۆڵەران کە پێشتر لێکۆڵینەوەیان لە سینوار کردبوو لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە ئیسرائیل هێنران بۆ ناسینەوەی، و ناسنامەکە لە ڕێگەی DNA پشتڕاستکرایەوە بە پشکنینی ددان.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی