زانکۆیەکی بەریتانیا لە چارەسەری جۆرێکی شیرپەنجە نزیکبووەتەوە

تەندروستی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 176 جار خوێندراوه‌ته‌وه



زانکۆی ئۆکسفۆرد رایگەیاندووە کە یەکەمین ڤاکسینی دژی شێرپەنجەی هێلکەدانیان پەرەپێداوە هەنگاوێکی گرنگە لە بواری چارەسەری ئەو جۆرە شێرپەنجەیەدا و نەخۆشییەکە بەتەواوەتیی لەناو دەبات.

ئەوەش هاتووە: ڤاکسینی "Ovarian Fax" دەبێتە هۆی هاندانی سیستەمی بەرگریی جەستە بۆ ناسینەوە و هێرشکردنە سەر قۆناغە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان، هەروەک هاوشێوەی شێوازی کارکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤە، کە هەوڵدەدات شێرپەنجەی ملی ڕەحم نەهێڵێت.

پرۆفیسۆر ئەحمەد ئەحمەد و تیمەکەی لە تاقیگەی خانەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان لە پەیمانگای MRC Weatherall بۆ پزیشکی گۆڕانکاریی، رایانگەیاندووە ئێستا سەرنجیان لەسەر ناسینەوەی پڕۆتینەکانی سەر ڕووی خانەکانی شێرپەنجەی هێلکەدانە لە قۆناغی سەرەتایی وەک ئامانج بۆ سیستەمی بەرگریی. ئەگەر ئەم قۆناغە لە تاقیکردنەوە تاقیگەییەکان سەرکەوتوو بێت، ئەوا دەچێتە سەر تاقیکردنەوە کلینیکیەکان لەسەر مرۆڤ.

ئەم ڤاکسینە هیوایەکی گەورەیە بۆ ئەو ژنانەی کە گۆڕانی جینی BRCA یان هەیە کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان زیاد دەکات.

لە ئێستادا ئامۆژگاریی ئەو خانمانە دەکرێت کە ئەم گۆڕانکاریانەیان هەیە لە تەمەنی 35 ساڵیدا هێلکەدانەکانیان لاببرێن بۆ ئەوەی تووشی هەوکردن نەبن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر توانای منداڵبوونیان دەبێت و دەبێتە هۆی زوو وەستانی سوڕی مانگانە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی