ئەڵمانیا هاتە ناو شەڕی لوبنانەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3313 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، كەشتییەكی جەنگی ئەڵمانی كە لە چوارچێوەی ئەركی كاتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لوبنان كاردەكات، ڕۆژی پێنجشەممە درۆنێكی لە كەناراوەكانی لوبنان خستۆتە خوارەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت "كەشتییە جەنگییەكە لە ئۆپەراسیۆنێكی وردی ڕێگریكردندا فڕۆكە بێفڕۆكەوانە نەناسراوەكەی لەناو دەریادا خستە خوارەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ زیانێك بە كەشتییە ئەڵمانییەكە و تیمەكانی نەگەیشتووە و بەردەوامە لە ئەركەكانی.