کۆمسیۆن ڕێژەی بەشداریکردن لەدەنگدانی تایبەتی تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ڕاگەیاند

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2750 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ گەیشتووەتە 70 ٪.

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ڕێژەی بەشداریکردن لە دهۆک 77% و لەهەولێر 70%یە.

دەشڵێت لەسلێمانی ڕێژەی بەشداریکردن 67%  و لەهەڵەبجە 64% ە.

کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند بردنەژوورەی مۆبایل قەدەغەیە و دەتوانرێت سکاڵا لەسەر ئەو پێشێلکارییانە تۆماربکرێت.