حەماس بەفەڕمی کوژرانی سینواری ڕاگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 257 جار خوێندراوه‌ته‌وه



خەلیل حەیە سەرکردە لە بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی هەینی کوژرانی یەحیا سینوار بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەی پشتڕاست کردەوە.

حەیە لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "کوشتنی سینوار دەبێتە هۆی زیادبوونی هێزی بزووتنەوەی حەماس".  

ناوبراو دەڵێت: ئێمە پابەندین بە دەرچوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی فەلەستین.

 حەیە ڕوونی کردەوە کە “بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە ناگەڕێنەوە تا دەستدرێژی بۆ سەر غەززە ڕانەگیرێت و هێزەکانی ئیسرائیل نەکشێنەوە”.

 ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: تا دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین درێژە بە ڕێبازەکەی خۆمان دەدەین.

  ڕۆژی پێنجشەممە، ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری کەرتی غەززە، ڕۆژی چوارشەممە سینواریان کوشتووە.