حکومەتی عێراق هۆشداریداوە بە گروپە چەکدارەکان لە تێوەگلانیان لە شەڕی ئیسرائیل و ئێران

عیراق

15/06/2025‌ 7700 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

حکومەتی عێراق گروپە چەکدارەکانی ئاگادارکردووتەوە، کە خۆیان لە جەنگی ئێران و ئیسرائیل بەدووربگرن و سودانی سەرجەم بەرپرسانی باڵای شیعەی لەو مەترسییە ئاگادارکردووتەوە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، کە دوێنێ حکومەتی عێراق لایەنە چەکدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە خۆیان لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەدوور بگرن، هەروەها هەنگاوی هەڵە نەنێن و لایەنگری نەکەن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتی عێراق بڕیارێکی توندیان داوە بۆ خۆلادان لە ئاکامەکانی جەنگ و پەیوەندی چڕ لە نێوان سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرکردەکانی پارت و لایەنە شیعەکان هەیە و هاوڕان لەسەر بەشدارینەکردن لە جەنگەکەدا.

بەپێی سەرچاوەکانی شەرقولئەوسەت, ئێران دڵنیایی بە عێراق داوە، کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکەنە ئامانج.

س.س