ناوچەی سەوزی بەغدا داخرا

عیراق

16/06/2025‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی ئەمنی بەغدا بڕیاریانداوە ناوچەی سەوز بەڕوی هاوڵاتییان دابخرێت.

ماڵپەڕی "السومریة" لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا ناوچەی سەوزیان لە ناوەڕاستی شارەکە بەڕوی هاوڵاتییان داخست.

ئەوەشیخستەڕوو، تەنها ئەو کەسانەی هەڵگری باجی تایبەتن، دەتوانن بچینە ناو ناوچەی سەوزەوە.

محەمەد سەردار