بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێککارەکان و بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکردووە بە وەرگرتنی ناوی پێشکەشکاران وەک کارمەندی ڕۆژی دەنگدان.
حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدچێت، حکومەتیش سەرکەوتوبووە لە دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەکە.
عەللاوی ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت پابەندە بەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆی بەڕێوەبچێت و هیچ پێشهاتەیەکی ئەمنی و سەربازی ناوچەیی کاریگەری لەسەر نابێت.