وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران وێران دەكەین

عیراق

17/06/2025‌ 247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیسرائیل لەرێگەی وەزیری بەرگری وڵاتەكەیەوە، جارێكی دیكە هەڕەشەی كردنە ئامانجی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكات و دەڵێت،"تاران 10 دامەزراوەی ئەتۆمی هەیە و وێرانیان دەكەین".


یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی وت،" لە دەوروبەری تاران 10 دامەزراوەی ئەتۆمی هەن و وێرانیان دەکەین".

هاوكات، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاگاداری هاوڵاتییانی ئەو شارانەی ئێران دەکات کە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی تێدایە، مالەکانیان چۆڵ بكەن.

ش.ح