شارپرێس:
دەوای پێنج رۆژ لە داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی ئاڵۆزییەکانی
نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، ئەمڕۆ یەكەم فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە نیشتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە رایگەیاند، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی
عێراقی لەشاری بەیروتەوە بە 234 سەرنشینەوە گەڕایەوە عێراق و لە فڕۆکەخانەکەیان نیشتهوه، كه لهو وڵاتەدا گیریان
خواردبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا 257 هاوڵاتی لوبنانی گیریانخواردوە
و بەمنزیکانەوە لەڕێگەی فڕۆکەیەکەوە دەگەڕێنرێنەوە بەیروت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، له بهرهبهیانی 13ی ئهم مانگهوه،
گرژییەكان لەنێوان ئێران و ئیسرائیل پەرەی سەند و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، داخستنی ئاسمانی عێراق بە ڕوی گەشتە ئاسمانییەکان
راگەیاند.
ش . خ