سێ پارێزگای عێراق کەوتنە بەر مەترسی جەنگەکە

عیراق

18/06/2025‌ 2887 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

روانگەی عێراقی سەوز ڕایگەیاند، لەئەگەری هێرشکردنەسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.


روانگەی عێراقی سەوز لە زاری ئەیوب حەسەن، پسپۆڕی کیمیایی بڵاویکردوەتەوە، تاوەکو ئێستا لە عێراق هیچ بڵاوبونەوەیەکی تیشکی ئەتۆمی تۆمار نەکراوە، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشور و سنوری عێراق و ئێران.

وتیشی: "ئەگەر هێرشە سەربازییەکان بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام بێت، بەتایبەتی وێستگەکانی 'نەتەنز و فۆردۆ' بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کە تیشکدەرە، وێستگەی بوشەهر بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کە ماددەکانی یۆرانیۆم و سیزیۆم و سترۆنتیۆمی تێدایە، ئەوە هەرسێ پارێزگای "بەسرە، میسان و زیقار" زۆرترین زیانیان بەردەوکەوێت.
هەر لەوبارەوەیەوە، حکومەتی عێراق ژوری فریاکەوتنی خێرای دامەزراندوە بۆ حاڵەتی نەخوازراو لە ئەگەری بڵاوبونەوەی گازە تیشکدەرەکان لە ناوچەکەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی پێنج ڕۆژە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە و ھۆشداری لە بەئامانجگرتنی وێستگە ئەتۆمییەکان دەدرێت، کە ئامانجی سەرەکی ئێسرائیل وێستگەی فۆردۆیە.

ش . خ