شارپرێس:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كى چوارچراى شارى سلێمانى هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس، شارپرێس له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه ورده‌كاریى زیاتر ئاشكراده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كى چوارچراى سلێمانى‌و له‌ڕێگه‌ى چه‌كه‌وه هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌ى پۆلیسى گه‌ڕه‌كه‌كه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش زانیارییه‌كانى بۆ شارپرێس پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوو مێردمنداڵ به‌هوتافى الله و اكبر كه چه‌كیان پێ‌بوو هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌ى پۆلیس".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، "به‌هۆى پارچه‌ى شوشه‌وه، یه‌كێك له‌پۆلیسه‌كانى بنكه‌كه برینداره‌و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه".
شارپرێس له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه زانیویه‌تى، "دواى ڕوداوه‌كه به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م، هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ر به‌ئاسایشى سلێمانى گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانیویانه هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن".
شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، "دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئاسایشه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه كراوه وتویانه، ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌و بنكه‌یه‌دان كافرن، بۆیه ئه‌وكاره‌مان كردوه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ده‌ڵێت، "ئه‌وه ڕونبوه‌ته‌وه ئه‌و دوو مێردمنداڵه په‌روه‌رده‌كراون به‌بیرى توندڕه‌وى هه‌ڵگریى ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ن، هه‌ربۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
له‌چوارچێوه‌ى به‌دواداچونه‌كانیدا، شارپرێس په‌یوه‌ندیكرد به‌سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه، ئاگادارى هه‌واڵه‌كه نییه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى سلێمانيه.
