شارپرێس:
لەپێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، ئاماژەکان بەرەو کۆتاییهاتنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران دەچن، ئهفسهرێكى پێشوى سوپاى ئهمریكا لهوبارهیهوه زانیاریى زیاتر ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "چاوهڕواندهكرێت هەردوو وڵات لەچوارچێوەی ڕێککەوتنێکی گشتگیردا، سەرکەوتنی خۆیان ڕابگەیەننو جهنگ كۆتایی بێت".
مایڵز کاگینز عەقیدی خانەنشینی سوپای ئەمریکاو شارەزای سیاسیی، پێشبینیدەکات کە هەردوو وڵات لەچوارچێوەی ڕێککەوتنێکی گشتگیردا سەرکەوتنی خۆیان ڕابگەیەنن، ئەمەش دوای زنجیرەیەک لەململانێی سەربازییو ئابوریی کە کاریگەریی قورسی کردەسەر بازاڕی وزەو پیشەسازیی جیهانی.
وهكو ئهفسهرهكهى پێشوى سوپاى ئهمریكا بۆ ماڵپهڕى ئهكسیۆس ئاشكرایكردوه، ناوەڕۆکی ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە بهمشێوهیه دهبێت، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕادەگرێت، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا سزاکان لادەباتو پارە بلۆککراوەکانی تاران ئازاد دەکات، هاوكات هەردولا پابەنددەبن بەهەڵگرتنی سنوردارکردنی هاتوچۆی کەشتییەکان لەگهروى هورمز، کە ئەمە دەبێتە هۆی بوژانەوەی کەرتی نەوتو غاز، ڕێكهوتننامهیهك واژۆدەکرێت کە تێیدا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دانوستانی چڕ ئەنجامدەدرێت بۆ یەکلاکردنەوەی کۆتایی دۆسیە ئاڵۆزەکان.
وهكو ئهفسهرهكه باسیكردوه، "هەرچەندە کەشێکی گەشبینی بەدیدەکرێت، بەڵام ئەمریکا هۆشداریداوە کە ئەگەر لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتودا تاران وەڵامی ئەرێنی نەبێت یان دانوستانەکان لەو 30 ڕۆژەدا شکستیانهێنا، ئەوا بژاردەی سەربازییو گەمارۆی دەریایی دەستپێدەکەنەوە".
ئەم جوڵە دیپلۆماسییە دوای ئەوەدێت کە جیهان بەهۆی تێکچونی هێڵەکانی گواستنەوەی سوتەمەنیو مادە بنەڕەتییەکانی وەک (هێلیۆمو پەین)، توشی قەیرانی دارایی بوەو هەمولایەک گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە بەرژەوەندییەکان لەئاشتیدایە نەک جەنگ.
