شارپرێس:
دەستەی کەشناسی عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە
لەبارەی شەپۆلێکی گەرمای توند بڵاودەکاتەوە کە سەرتاسەری عێراق بههەرێمی کوردستانیشهوه
دەگرێتەوەو لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا واته سبهینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما لەباشور
دەگەیەنێتە نزیکەی 50 پلەو لەشارەکانی هەرێمیش سەروی 40 پلەی سیلیزی تۆماردەکات،
هاوکات لەڕۆژی هەینی شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارینو کەمبونەوەی ئاستی بینین ناوچەکە دەگرێتەوە،
ئەمەش لایەنە تەندروستییەکانی ناچارکردوە ڕێکاری خۆپارێزیی بەپەلە بۆ شۆفێرانو
توشبوانی نەخۆشییەکانی هەناسە ڕابگەیەنن.
بهگوێرهى پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی
عێراق، لەسبهینێ پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما لەزۆربەی پارێزگاکانی عێراقدا ڕوو لەبەرزبونەوەی
بەرچاو دەکەن، ئەم شەپۆلە گەرمایەش لەکۆتایی هەفتەدا دەگاتە لوتکەی خۆییو مەترسییەکەش
تەنها لەبەرزبونەوەی پلەی گەرما کورتنابێتەوە؛ بهڵكو ڕۆژی هەینی، شەپۆلێکی خۆڵبارینی
بەهێز ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئهوهش هاتوه، خۆڵبارینهكه دهبێته
هۆی کەمبونەوەی ئاستی بینین لەڕێگهوبانەکان، دروستبونی مەترسی بۆ سەر توشبوانی نەخۆشییەکانی
كۆئهندامى هەناسەو بهتایبهت ڕەبۆ.
ههروهك ڕێنماییو ڕێکارەکانی خۆپارێزیش
ڕاگهیهنراوهو تێیدا هاتوه، شۆفێران پێویسته بەوریاییەوە لێبخوڕنو خێرایی کەمبکەنەوە
بەهۆی خۆڵبارینەکەوە، ئهوانهشى توشبوى ڕەبۆ-ن
پێویسته لەماڵەکانیان بمێننەوەو ماسک بەکاربهێنن.
ههروهك ئاماژه بهوهشكراوه، لەپارێزگاکانی
هەرێم، پێشبینیدەکرێت پلەکانی گەرما بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە سەروی 40 پلەی سیلیزی
لەناوەندی شارەکاندا، لههەولێرو کەرکوک پلەکانی گەرما لەنێوان 40 بۆ 44 پلەی سیلیزی
دەبێتو لهسلێمانیو دهۆکو هەڵەبجە-ش، پلەکانی گەرما لەنێوان 38 بۆ 41 پلەی سیلیزی
دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکاندا کەمێک فێنکتر دەبێت.
سهبارهت بهپلەکانی گەرما لەناوهڕاستو
باشوری عێراق هاتوه، "شەپۆلە گەرماکە لەم ناوچانە زۆر توندتر دەبێتو دەگاتە
ئاستی پێوانەیی، بۆ نمونه لهبەغداو ناوچەکانی ناوەڕاست، پلەکانی گەرما لەنێوان
45 بۆ 48 پلەی سیلیزی تۆماردەکرێن، بهڵام لهپارێزگاکانی باشور واته (بەسرە، میسانو
ناسریە)، گەرما دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆییو پێشبینیدەکرێت بگاتە نزیکەی 50 پلەی
سیلیزی.
دەستەی کەشناسی عێراق جهختیكردوهتهوه،
"هەرچەندە شەپۆلی خۆڵبارینەکە زیاتر کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی ناوەڕاستو
باشور دەبێت، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان، لەکۆتایی هەفتەدا، لەگەڵ بەرزبونەوەی گەرما،
ئەگەری چالاکبونی تۆزو خۆڵێکی کەم یان تاوەبارانی سوک لەناوچە شاخاوییە سنورییەکاندا
لەئارادایە".
