لەمەهاباد بەندکراوێکی کورد لەسێدارە درا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 182 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی مەهاباد بە ناوی عەبدولقادر ڕەسووڵی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەبدولقادر ڕەسووڵی، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەهۆشبەرەکان  سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

عەبدولقادر ڕەسووڵی ڕۆژێک پێش جێبەجێکردنی سزاکەی، دوایین چاوپێکەوتن و دیداری لەگەڵ بنەماڵە و منداڵەکانیدا لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئەنجام دابوو.