مارکۆ ڕوبیۆ: بەهەر جۆرێک بێت دەبێت گەرووی هورمز کراوەبێت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 147 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هەڵسوکەوتەکانی حکومەتی ئێران لە گەرووی هورمز نایاساییەو بە هەرشێوەیەک بێت دەبێت گەرووەکە بکرێتەوە.

 مارکۆ روبیۆ لەلێدوانێکدا کە میدیای ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "گەرووەکان دەبێت کراوە بن. بە هەر جۆرێک بووە دەبێت کراوە بن. ئەوەی لەوێ ڕوودەدات نایاساییە. جێگەی بەردەوامیدان نییە بۆ جیهان."

ئەم لێدوانە لەمیانەی گەشتی روبیۆ بوو لە هیندستانەوە بۆ ئەرمینیا و وتی، هیچ وڵاتێکی جیهان، لە نێوانیاندا ڕوسیا و چین، پشتگیری لە داخستنی گەرووی هورمز و دامەزراندنی سیستەمێکی وەرگرتنی باج و سەرانە ناکەن، جگە لە ڕژێم.

هەروەها دەڵێت گەرووەکان پێویستە کراوە بن، بەبێ بەربەست و بەبێ وەرگرتنی پارە.