شارپرێس:
سزای سێداره‌ی دوو به‌ندکراوی کورد و خه‌ڵکی کرماشان به ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و عەلی شەهبازی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م شاره (به‌ندیخانه‌ی دێزڵاوا) جێبه‌جێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سزای سێداره‌ی دوو به‌ندکراو به ناوه‌کانی سامان ئیبراهیمی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و عه‌لی شه‌هبازی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی کرماشان (دێزڵاوا) جێبەجێکرا.
هەروەها ئه‌م دوو به‌ندکراوه هه‌ردووکیان خه‌ڵکی کرماشان بوون و به تۆمه‌تی «کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست» سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.