شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانەی ئێرانی بە"درۆ" وەسفکرد کە گوایە پێشنیازی واشنتۆنیان بۆ ڕێککەوتن بەدەستگەیشتوە؛ ڕاشیگەیاند، "تاران دەبێت بێ هیچ مەرجێک، تەواوی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ڕادەستبکات‌و هیچ سزایەکی ئابوریشیان لەسەرلانابەین".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا لهكۆبونهوهیهكى كابینه‌كه‌یدا، ڕاسته‌وخۆ هێرشێکى توندیکرده‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران‌و ئه‌و هه‌واڵ‌و ده‌نگۆیانه‌ى به‌ته‌واوى به"دۆسیه‌یه‌کى هه‌ڵبه‌ستراوو درۆ" وه‌سفکرد که گوایه واشنتۆن پێشنیازى تایبه‌تى ئاراسته‌ى تاران کردبێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان.
تره‌مپ ڕایگه‌یاند، "هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى تاران ده‌یانکات، بێبنهمانو ئه‌مریکا هیچ پێشنیازێکى نه‌ناردوه".
پێشتر به‌رپرسانى تاران بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یانکردبوو، پێشنیازى فه‌رمى واشنتۆنیان پێگه‌یشتوه بۆ ڕێککه‌وتن، به‌ڵام تره‌مپ وتى، "ئه‌م قسانه سه‌رله‌به‌رى درۆن‌و هیچ نه‌رمیه‌ک لهههڵوێستى ئه‌مریکادا نییه".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه، "ئێران ده‌بێت بێ هیچ مەرجێک کۆگاى یۆرانیۆمى پیتێنراوى خۆى (که بهتۆزى ئه‌تۆمى ناوى برده‌وه) ڕاده‌ستى ئه‌مریکا بکات یان له‌ژێر چاودێرى توندى نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ناوببرێت.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى وت، "هیچکام له‌سزاکانى سه‌ر ئێران لانابرێنو واشنتۆنیش ئاماده‌نییه هیچ هاوکارییه‌کى دارایی یان ئاسانکارییه‌ک پێشکه‌ش به‌تاران بکات له‌پێناو ئه‌وکاره‌دا".
ئه‌م په‌یامه تونده‌ى تره‌مپ ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى که کۆشکی سپی ستراتیژى زۆرترین فشار په‌یڕه‌و دهکاتو ده‌رگای لێکتێگه‌یشتنى ته‌واو داخستوه، مه‌گه‌ر تاران هه‌موو مه‌رجه‌کانى ئه‌مریکا وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکات.
