جەنگ دەستیپێكردەوە.. ئەمریكا هێرش دەكات و ئێران وەڵامی دایەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، لەبەرامبەر هێرشی ئەم بەیانییەی ئەمریکا بۆ سەر شوێنێک لەنزیک فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس، هێرشیان کردوەتە سەر بنکەیەکی ئەمریکا.


سوپای پاسدارانی ئێران، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمریكا لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشی بۆ سەر چەند ناوچەیەك دەستپێكردۆتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هێرشەکە لەکاتژمێر 4:50 خولەکی بەیانی بوەز دەستبەجێ وەڵام دراوەتەوە.

هاوكات، ئەوەشی ڕاگەیاندوە، كە وەڵامەكانیان زۆر توند دەبێت و سەرجەم بنكەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج.
ئەمە لەكاتێكدایە، کوێت بەفەرمی پشتڕاستیكردۆتەوە، كە  بەموشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر  بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لەوڵاتەکەی.