شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەتوندی وەڵامی ئەم هەنگاوانەی واشنتنی دایەوەو ڕایگەیاند، ئەمریکا لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردودا بەئاشکرا ئاگربەستی لەناوچەی هورمزگان پێشێل کردوە و بەرپرسیارییەتی سەرجەم لێکەوتەکانی ئەم هێرشانە لەئەستۆی ئەمریکایە.
ئێران ئەم کردەوانەی بەنادادپەروەرانە وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەمریکا دەیەوێت ئارامیی ناوچەکە تێک بدات.
لەلایەکی دیکەوە، ئەبولفەزل شکەرچی، وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر شەڕ دوبارە دەست پێ بکاتەوە، وەڵامی ئێران زۆر توندتر دەبێت و سنورە هەرێمییەکان دەبەزێنێت.
هاوكات، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشیان کردوەتە سەر بنکە موشەکییەکان و ئەو بەلەمانەی ئێران کە سەرقاڵی چاندنی مین بون لەدەریا.
ئەم كاردانەوانە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو، سێ تەقینەوەی گەورە بەندەرعەباسیان لەباشوری ئێران هەژان و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بۆ ماوەیەک کەوتە کار.