شکست بە هەوڵی دزینی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار لە دوو بانکی حکومیی هێنرا

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1719 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە دوو بانکی حکومیی عێراق هەوڵی دزینی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار درا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە شکست بەو هەوڵە هێنرا.

 

دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشکرایکرد، لە دوو بانکی حکومیی هەوڵی بردنی ترلیۆنێک و 500 ملیار دینار درا، بەڵام هەوڵەکە شکستی پێهێنرا.

لەبارەی تۆمەتبارەکان دەستەی دەستپاکی دەڵێت، سێ کەس کە بەشێک بوون لە تۆڕێکی فراوان دەستگیرکراون.

هاوکات باس لەوەشکراوە، تۆمەتبارەکان هەوڵی تێپەڕاندنی حەوت چەکی ساختە و گرێبەستێکی فرۆشتنیان بە بڕی 612 ملیار دینار داوە.