كەشناسی شەپۆلێكی نوێی بەفربارینی ڕاگەیاند

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3139 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات، هەورە بروسکە درووستدەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، هاوكات كەشناسێكیش دەڵێت،"ئێوارەی چوارشەممە بۆ کاتژمێر 11ی شەو لەناو سەنتەری شارەكان بەفر دەبارێت". 

بەڕێوبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،" لەم شەپۆلە نوێیەدا بەفرو باران دەبارێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدبێتەوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە چالاک تر دەبێت و بڕی دابارین زیاد دەکات لەسنوری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، شێوازی دابارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران.

سەبارەت بەکەشوهەوای سبەینێ وتیشی، کاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینە بەردەوامی دەبێت و باران لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت بەبڕی جیاواز، بارستە هەوایەکی سارد دەستپێدەكات و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەنتەری سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت.

لەبەرامبەردا، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات ئێوارەی چوارشەممە بۆ کاتژمێر 11ی شەو لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینیەكانیش، ڕێژەی بەفربارینەكە بەم شێوەیە دەبێت.
شاری سلێمانی 40 بۆ 50 ملم
شاری هەولێر 25 ملم
شاری دهۆک 30 بۆ 40 ملم
شاری هەڵەبجە 40 بۆ 60 ملم

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ١٠ پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی
پیرمام : ١٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٢:پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک :١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی