شارپرێس:
وەزرارەتی دەرەوەی روسیا هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ هێرشکردنەسەر ئێران
رەتدەکاتەوە و دەڵێت،" قبوڵی ناکەین ".
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"
بەتوندی هەر دەستوەردانێکی دەرەکی تێکدەرانە لە پرۆسەی سیاسی لە ئێران سەرکۆنە
دەکەین و لێکەوتەی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دەبێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەهیچ جۆرێک
قبوڵکراو نییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای
لەخەڵكی ئێران و خۆپیشاندەران کرد دامەزراوەكانی ئەو وڵاتە كۆنتڕۆڵ بكەن و وتی،"
هاوكارییەكانمان بەڕێگەوەن بۆ خۆپیشاندەران ".