شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ههڕهشهیهكى قورس لهنهیارهكانى وڵاتهكهى دهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "هەرکەسێک زیانمان پێبگەیهنێت دەیکوژینو کردومانە بەکردار".
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل پهیامێكى بڵاوكردوهتهوهو وتویهتى:"ئاسایشی باکوری ئیسرائیل بەرقەرار دەکەینو هاوڵاتییان دەگەڕێننەوە بۆ ماڵو حاڵیان".
ئهوهشى باسكردوه، "لەگەڵ هەڵمەتی سەختی دژی لوبنان بنەمایەکمان دروستکرد، هەرکەسێک زیانمان پێبگەیهنێت دەیکوژینو کردومانە بەکردار، دەزانین ڕێگەیەکی زۆر ماوە بیبڕین، بەڵام سورین لەسەرئەوەی، ئاسایش بۆ باکور بگەڕێنینەوەو دانیشتوان بەسەلامەتی بگەڕێنینەوە".
لای خۆیەوە سیگرید کاگ هەماهەنگکاری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کەرتی غەززە دەڵێت، "دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح لەشەشی ئایار، زیاتر لەیەک ملیۆن کەس جارێکی دیکە ئاوارەبونەو بەدوای پەناگەو سەلامەتیدا دەگەڕێن، ئێستاش ملیۆنێکو 900 هەزار کەس لەکەرتی غەززە ئاوارەبونە، هەروەها نیگەرانم لەبارەی فەرمانی نوێ بۆ چۆڵکردنی ناوچەی خان یونس، بەقوڵی کاریگەری لەسەر دانیشتوان دەبێت، هیچ شوێنێک لەغەززە سەلامەت نییە".
ئاماژەی بەوەشدا، بایەخپێدانی تایبەت بۆ ئەو 17 هەزار منداڵە پێویستە کە تەنها بەهۆی ئەو جەنگەوە بێنازبون، لەگەڵ گەڕانەوەی شکۆمەندیو ژیان بۆ خەڵک، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە دەستی خۆمان بۆ ئەوکەسانە درێژبکەین بونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت.
کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەڵەستین هۆشداری دا له بهردهوامیی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر كهرتهكه.
هەروەها کەرتی چاکسازیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی فەڵەستین ڕایگهیاند، تا ئێسته له ئهنجامی هێرشهكانی ئیسرائیلدا نزیكهی 10 هەزار كهس كه نیوهیان منداڵن كهمئهندام بوونه.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات، 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.