ناتانیاهۆ غەززە دەلکێنێت بەئیسرائیلەوە

جیهان

11/09/2024‌ 983 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارەزایەکی میسری نیازی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ئاشکرا کرد بۆ چڕکردنەوەی چالاکییەکانی نیشتەجێبوون و لکاندنی باکوری کەرتی غەززە بە ئیسرائیلەوە لە قۆناغی دوای جەنگدا.

  مەحمود کەبیر، شارەزای سەربازی و ستراتیژی میسری ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ئێستادا بە دوای تەواوکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر باکووری کەرتی غەززە تا میحوەری نەتسریم و ئامادەکردنی وردە وردە بۆ نیشتەجێبوون و لکاندنی بە ئیسرائیلەوەیە.

 ناوبراو بە ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاندووە، قسەکانی ناتانیاهۆ سەبارەت بە لکاندنی باکوری غەززە بە ئیسرائیل بیرکردنەوەیەکی شکستخواردووی تاکلایەنەیەو ئەو مەبەستی سەرەتایی ناتانیاهۆی ئاشکرا کرد کە لە بنەڕەتدا تەواوی کەرتی غەززە بلکێنێت بە ئیسرائیلەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەڵگەیە لەسەر ئەمە، پێداگری سەرسەختی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە لە دانوستانەکانی ئاگربەست و داواکارییەکەیەتی کە ئاوارەبووەکانی باکوری غەززە جارێکی دیکە نەگەڕێنەوە کەمپەکانیان.