ژمارەیەک لە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی، ڕۆژی سێشەممە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند، دوای هێرشە ئەلیکترۆنیەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵا.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، کۆمپانیای فرانس ئەیر گەشتەکانی لە نێوان پاریس و تەلئەبیب بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هەڵوەشاندەوە.
هەروەها هێڵی لوفتهانزا ڕایگەیاندووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تەلئەبیب و تاران ڕادەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە وەزیری تەندروستی لوبنان ئاشکرایکرد ژمارەی بریندارانی هێرشە ئەلیکترۆنیەکەی ئیسرائیل گەیشتە چوار هەزار بریندار و یازدە کوژراو.
میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لەئەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری هێرشی حیزبوڵا.
ڕۆژنامەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکردووە هێرشەکەی ئیسرائیل بووە بەهۆی لەکارخستنی سیستمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سەربازی حیزبوڵا.