بەهۆی تەقینەوەی ئامێری پەیوەندی لەدەستی چەکداران و کادرانی حیزبوڵا لە باشووری لوبنان سەدان کادرو چەکدار بریندارن.
بەگوێرەی میدیای لوبنانی ئەم ئامێری پەیوەندییە ناوی پەیجرە و لەلایەن حیزبوڵا بۆ پەیوەندی بەکاردەهێندرێت.
میدیای لوبنانی دەڵێت زیاتر لە هەزار کەس بریندارن و حکومەتی لوبنان ئەوپەڕی ئامادەباشی ڕاگەیاند بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و بەخشینی خوێن.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، باڵیۆزی ئێران لەلوبنان موجتەبا ئەمانی بەهۆی تەقینەوەی ئامێری پەیجرەکەی دەستییەوە بریندارە.
هەروەها سەرچاوەکانی ئیسڕائیل دەڵێن ئەم ئامێرانە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی ئیسرائیلەوە بووە.