شارپرێس:
دوای ئەوەی چەند وڵاتێک، بەتۆمەتی دەستوەردان لەجەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا، سزایان بەسەر كۆماری ئیسلامیی ئێراندا سەپاند، سەرۆك کۆماری نوێی ئێران دەڵێت:"لەدوای دەستبەکاربونمەوە، تاران چەکی نەگواستوەتەوە بۆ ڕوسیا".
مهسعود پزیشكیان سەرۆك کۆماری ئێران لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، حکومەتەکەی هیچ چەکێکی نەناردوە بۆ ڕوسیا لەدوای ئەوەی لەمانگی هەشتدا ئەو وەکو سەرۆک دەستبەکار بوە.
ئهم پهیامهش لهكاتێكدا دێت، زلهێزەکانی ڕۆژئاوا ئێرانیان تۆمەتبارکرد بەتۆمەتی گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو موشەکی بالیستی بۆ ڕوسیا لەمانگی نۆى ئهمساڵدا.
ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، هەفتەی ڕابردوو ئێرانیان تۆمەتبارکرد بەگواستنەوەی موشەکی بالیستیکی بۆ ڕوسیا تاوەکو لەجەنگەکەیدا لەدژی ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت، بەوهۆیەشەوە سزای نوێیان سەپاند بەسەر مۆسکۆو تاراندا.
لهو ڕوهشهوه مەسعود پزیشکیان جهختیكردهوه، "دەکرێت لەڕابردودا كاری واكرابێت، بەڵام دەتوانم دڵنیایی بدەم کە لەدوای ئەوەی من وەکو سەرۆک كۆمارى ئێران دەستبەکاربوم، هیچ چەکێک لەئێرانەوە بۆ ڕوسیا نەگواستراوەتەوە".