چەکدارەکانی تورکیا بۆ ئازادکردنی سێ هاوڵاتی داوای دوو هەزار دۆلار دەکەن

کوردستان

17/09/2024‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 لەعەفرین چەکدارەکانی تورکیا سێ هاوڵاتی دەڕفێنن و بۆ ئازادکردنیان داوای دوو هەزار دۆلار دەکەن.

 سەربازان و چەکدارانی دەوڵەتی تورکیا لە گوندی نەسریەی شاری جندرێسی  سنووری عەفرین سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی خەلیل ئەکرەم خینجیک، ئەحمەد ئەبو خەلیل و حوسێن کەمونە ڕفاند.

 بەپێی زانیارییەکان، لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو سێ هاووڵاتییەدا داوای دوو هەزار دۆلاریان لە کەسوکارەکانیان کردووە.